نوێترین

بابەتە گرنگەكان

Tuesday, June 28, 2016

باشترین ٣ ئەپی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بۆ مۆنتاژ کردنی ڤیدیۆ

android-video-editor

ئێستا لە جیهانی تەکنەلۆژیادا کاری مۆنتاژ کردن و دیزاین کردن خاوەن بەکاربەرێکی یەکجار زۆرن و مۆنتاژکردن بووەتە بەشێک لە ژیانیان، بێگومان زۆربەی ئەو بەکاربەرانە ئامێری کۆمپوتەر بەکاردەهێنن چونکە ئامڕازەکانی مۆنتاژکردن لە کۆمپیوتەر لە هەر ئامێرێکی تر  باشترە، سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسیش لە پێشکەوتن نەوەستاون و بەڵکو ڕۆژ بەڕۆژ پەرە بە بەرنامەکانیان دەدەن بۆ ئەو مەبەستە، لێرەشدا سێ پڕ بەکاربەرترین بەرنامەکانی مۆنتاژ بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید باس دەکەین، بەرنامەکان هەریەکەیان خاوەن تایبەتمەندی زۆر باش و  تایبەتن:
١. بەرنامەی Kinemaster:
کە لە خوارەوە بەستەرەمتن داناوە، باشترین ئەپی ژێرنوس کردن و کاریگەری دانانە بۆ ڤیدیۆکان و بەخشینی ڕووی جیاواز بە ڤیدیۆکان، بڕینی ڤیدیۆکە یاخود لکاندنی بە ڤیدیۆیەکی تر، دانانی وێنە لەسەر ڤیدیۆکە و دانانی کاریگەری ناوازە بۆ ژێرنوس کردنی هەر ڤیدیۆیەکه

  1. داگرتن




٢. بەرنامەی Adobe clipـی زیرەک لە لایەن ئەدۆبەوە:
ڕێکخستنی شەپۆلەکانی دەنگی ڤیدیۆکە لە کاتی بەرزبوونەوەیدا، یان دانانی میوزیک بۆ ڤیدیۆکە و تێک نەدانی کوالێتی ڤیدیۆکە،\ داگرتن





٣. بەرنامەی vedio show:
یەکێکی تر لە ئەپانەیە کە خاوەنی زۆرترین داگرتنە لە فرۆشگای پلەی ستۆر، بەرنامەیەک کە تا ڕادەیەکی زۆر خواستەکانتی پێ بەڕێوە دەبەیت، ئەویش خاوەنی تایبەتمەندی زۆر جوانی کاریگەریە، بڕین و لکاندن و دروست کردنی ڤێدیۆ هتد.. زیاتر ئاشنا دەبن دوای داگرتن، 


تێبینی :
 لەوانەیە ئەپەکان بۆ وڵاتی عێراق بەردەست نەبن، دەتوانن VPN بەکاربهێنن و دایبگرن

 


















  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: Rating: 5 Reviewed By: Unknown