نوێترین

بابەتە گرنگەكان

Tuesday, June 28, 2016

کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت بە فەرمی نوێترین ئامێری Xboxـی ڕاگەیاند بە ناوی Xbox One S

 

xbox-one-s
کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت لە میانەی کۆنگرەی E3ـدا نوێترین ئامێری خۆی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان لە زنجیرەی Xbox ڕاگەیاند بە ناوی Xbox One S بۆ ئارەزوومەندانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان،کە چەندن تایبەت مەندی ناوازەی لە خۆ گرتووە کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
  • لە قەبارەدا ٤٠% بچوکترە لە Xbox one.
  • ڕەنگی سپییە.
  • شوێنی دەرچەی USBـی هەیە.
  • پشتگیری و توانای پیشاندانی هەیە بەڕونی HDR دەتوانێت بە ڕوونی 4k ڤیدیۆ و فیلمە سینەماییەکان پیشان بدات بەڵام پشتگیری یارییەکان ناکات.
  • دەسکی یارییەکە دەتوانێت بە شێوازی بلووتوس یاری پێ بکرێت لە جیاتی ئەوەی کێبڵ بێت.
  • لە گرنگترین نوێکارییەکان ئەوەیە بارگاویکەرەوەیەکی گەورە و زۆر باشی هەیە.
  • وابڕیارە لە سێ مانگی هاویندا دەست بکرێت بە فرۆشتنی.
  • ٥٠٠ گێگابایت بە نرخی ٢٩٩ دۆلار.
  • ١ تێرابایت بە نرخی ٣٤٩ دۆلار.
  • ٢ تێرابایت بە نرخی ٣٩٩ دۆلار بە ژمارەیەکی دیاریکراو دەخرێتە بازاڕەوە.
 وە هەر دوای ئاشکرا کردنی نوێترین وەشانی Xbox کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت داشکانی بۆ نرخی ئامێری Xbox One کرد سەرەتا نرخەکەی لە ٣٤٩$ـەوە کرا ٢٩٩$ـی ئەمریکی بەڵام ئێستا نرخەکە لەوەش زیاتر داشکێنراوە بۆ ٢٧٩$ـی ئەمریکی وە ئەم داشکانەش بۆ جۆری زنجیرەی یاری  Quantum Break و قەباری ٥٠٠ گێگابایتی ئەم ئامێرە دەبێت و ئەم داشکتنەش تا سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: Rating: 5 Reviewed By: Unknown